بەرپـرسی پەیوەندییـەکانی کوردسـتانی و عـێراقی پارتی ڕایدەگەیەنێت" پارتی سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌كانی كرد له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خاڵه هاوبه‌شه‌كان كۆبكاته‌وه و ڕایه‌كی هاوبه‌ش دروست بكات".
عـەلی حسـێن بەرپـرسی پەیوەندییـەکانی کوردسـتانی و عـێراقی پارتی دیموكراتی كوردستان بە میدیای فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاند" پرۆسه‌ی سیاسی له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره چه‌قبه‌ستووییه‌كی پێوه دیاره و تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه پارتی سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌كانی كرد له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خاڵه هاوبه‌شه‌كان كۆبكاته‌وه و ڕایه‌كی هاوبه‌ش دروست بكات".
ڕاشیگه‌یاند" پارتی و یه‌كێتی خاڵی هاوبه‌ش له نێوانیاندا هه‌بووه و له هه‌رێمی كوردستان هاوپه‌یمانن، به‌ڵام به‌داخه‌وه له ماوه‌ی ڕابردوودا له نێوان پارتی و یه‌كێتی لێكترازانێك ڕووی دا".
ئەوەشی خستەڕوو، له كۆبوونه‌وه‌ی ٨ی مانگی رابردووی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، بارزانی بڕیاری دا ده‌رگایه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیین ئه‌و بارودۆخه چه‌قبه‌ستووییه بشكێنین، دوای ئه‌وه‌ش نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی ده‌ڤه‌ری سلێمانی و ناوچه‌كه‌ی كرد و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی دیكه كۆبووه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌كی كێشه‌كان له ناو هه‌رێمی كوردستان و ئاینده‌ی عێراق.
وتیشی" ئێستا گرفته‌كان له عێراق زیاتر په‌یوه‌سته به ماڵی شیعه بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیران نه‌ك گرفتی سه‌رۆك كۆمار".
هه‌روه‌ها وتی" له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته پێكه‌وه بین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و هه‌ندێ بابه‌ت بكه‌ینه ئه‌وله‌وییه‌تی كاره‌كانمان، هاوکات پرسی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستانیش باسی لێوه كرا كه نابێت ماوه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان درێژ بكرێته‌وه".