دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لەسەر ئەم تەوەرەیە

وا بڕیارە سبەینێ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق ساز بكرێت و خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای پشتگیری فریاگوزاری ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدانی بكرێت.

بەپێی كارنامەی پەرلەمانی عێراق، دانیشتنی سبەینێی پەرلەمان خوێندنەوەی دووەمە بۆ پێشنیازەیاسای پشتگیری فریاگوزاری ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدانی.

ماوەیەك لەمەوبەر دادگای فیدراڵی عێراق پڕۆژە یاسای ئاسایشی خۆراكی رەتكردەوە كە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە ئاڕاستەی پەرلەمان كرابوو، رەتكردنەوەشی بەهۆی ئەوە بووە كە حكومەتی كاربەڕێكەر ناتوانێت پڕۆژە یاسا پێشكەش بكات.


 



PM:09:29:30/05/2022