بۆ چارەسەری کێشە نەوت هەرێم سێ پێشنیاری بەغدای رەتکردۆتەوە


پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق ناوەرۆکی ئەو کۆبوونەوەیە ئاشکرای دەکات کە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەگەڵ کۆمپانیای سۆمدا سازیان کردووە، لەو کۆبوونەوەیەدا بەغدا بۆ چارەسەری کێشەکە سێ پێشنیاری کردووە، بەڵام هەرێم هەسێکیانی رەتکردۆتەوە.

رێبوار عەبدولرەحمان پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە نووسینێکدا زانیاری گرنگ لەسەر ئاستی گفتوگۆکانی هەرێم و بەغدا لەبارەی پرسی نەوتەوە ئاشکرا دەکات و دەڵێت " لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سۆمۆ، ئەو بەڕێوەبەرە وتی: نەرمیەکی زۆرمان نواند و ئەم چەند ئۆپشنەمان خستە بەردەست هەرێم، یەکەم: ئێمە تەنها نەوتەکەتان بۆ دەفرۆشین و پارەکە لە بانکێک دابنێنن کە خۆتان مامەڵەی پێوە بکەن و هەرکات متمانەتان بە ئێمە نەما پارەکە هەمووی راکێشن. 
دووەم: کۆمپانیایەک دابنێنن هەموو ئەندام و سەرۆکەکەشی با لەئێوە بن و بارەگاکەی لەهەولێر بێت، تەنها سەر بە وەزارەتی نەوت. 

سێیەم: ئەگەر کێشەی فرۆشتنتان هەیە، فەرموون ئەوە مشتەری و باخرەو لایەنی جێبەجێکار بەڵام بەکەمتر مەیفرۆشن. "

ئەو پەرلەمانتارە هەڵوێستی حکومەتی هەرێم لەزاری بەڕێوەبەری سۆمۆوە ئاشکرا دەکات و دەڵێت" بەرامبەر ئەو هەموو نەرمیەی ئێمە ئەوەبوو کتابێکیان ناردوەو دەڵێن چوار سەرۆکایەتیەکەی هەرێم دان بە دادگای ئیتحادیدا نانێن".

دەقی نووسینگەی رێبوار عەبدولرەحمان 

نەوتی هەرێم چی لدێت و بەکوێ دەگات 

ئەمڕۆ لیژنەی نەوت عەلا یاسری بەڕێوەبەری گشتیی سۆمۆی بانگهیشت کردبوو کە ئێمەش وەک فراکسیۆنی نەوەی نوێ بەژدار بووین لە کۆبونەوەکە ( مۆفەق حسێن، رێبوار ئەورەحمان، ئومێد محمد ، ئاریان تاوگۆزی): ‎۱_عێراق رۆژانە توانای ۳ ملیون ۷٠٠ هەزار بەرمیلی هەیەو تا ٢٠٢٧ دەیگەیەنێتە ٨ ملیۆن بەرمیل. ‎٢- هەریم رۆژانە لە نیوان ٤۳٠ هەزار تا ٤٥٠ هەزار لە ریگای جیهانەوە دەفرۆشیت (وتی بەس ئەمەمان لایە و نازانیین چەنی تر دەفرۆشیت لە ریگای وشکانییەوە). ‎دراسەی ئەوەشمان لایە کە هەریم تا ساڵی ۲٠۳٥ ناتوانیت ٤٠٪ ئەم نەوتەی ئیستا بەرهەم بهێنیت ٣- ‎هەریم نەوتەکەی ۱۱٪ لە ئیمە کەمتر دەفرۆشیت و تیچوی هەناردەکردنەکەشی لە ئیمە زیاتر دەدات ‎٤- سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای فیدڕالی ‎ووتی: ‎- ئیمە لیژنەیەکمان پیکهێناوە بۆ جیبەجیکردنی، هەروەها وتی نەرمیەکی زۆرمان نواند و ئەم چەند ئۆپشنەمان خستە بەردەستیان: یەکەم: ئێمە تەنها نەوتەکەتان بۆ دەفرۆشین و پارەکە لە بانکێک دابنێنن کە خۆتان مامەڵەی پێوە بکەن و هەرکات متمانەتان بە ئێمە نەما پارەکە هەمووی راکێشن. دووەم: کۆمپانیایەک دابنێنن هەموو ئەندام و سەرۆکەکەشی با لەئێوە بن و بارەگاکەی لەهەولێر بێت، تەنها سەر بە وەزارەتی نەوت. سێیەم: ئەگەر کێشەی فرۆشتنتان هەیە، فەرموون ئەوە مشتەری و باخرەو لایەنی جێبەجێکار بەڵام بەکەمتر مەیفرۆشن. ‎کەچی وەڵامی هەرێم بەرامبەر ئەو هەموو نەرمیەی ئێمە ئەوەبوو کتابێکیان ناردوەو دەڵێن چوار سەرۆکایەتیەکەی هەرێم دان بە دادگای ئیتحادیدا نانێن. ‎بەڕێوەبەری گشتی سۆمۆ وتیشی ئیستا ئیمە موستەشارەکانی خۆمان راسپاردوە کە لەگەڵ هەردوو نوسینگەی یاسایی جیهانیی لە لەندەن و پاریس ئاگادار بکەنەوە کە لە ڕیگای دادگاوە سکاڵا بکەن لەو کۆمپانیایانەی کە لە هەریم کار دەکەن و قسەیان لەگەل ئەو بانکانەش کردوە کە پارەی نەوتی هەریمی تێدەچیت. ‎سەبارەت بە دادگای پاریس ووتی مانگی ۸ دژ بە تورکیا بڕیار دەدات و کەیسەکەمان ماوە و دوای بڕیاردان دەبیت تورکیا دەستبەجێ هەناردەی نەوتی هەرێم ڕاگریت یان قەرەبوی عێراق بکاتەوە لەدەسەڵاتماندایە حساب بانکی هەرێم رابگرین و نەتوانن مامەڵەی پێوە بکەن و رەنگە ئەوەش بکەین گەر پێویست بێت. ئێمە تەنها ١ دۆلار و ٩ سەنت دەدەینە تورکیا بۆ بۆریەکە، بەڵام هەرێم چەندین هێندە دەدات، پێمان وتن بۆ ئەو هەموو پارەیە دەدەنە تورکیا؟



PM:04:24:31/05/2022