وەزارەتی پێشمەرگە: لە پاڵ شەڕی مەیدانی، شەڕی میدیایش گرنگە


وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەنیازە لەمەودوا هاوتەریت لەگەڵ شەڕی مەیدانی، شەڕی میدیایش لەگەڵ لایەنی بەرامبەر بەڕێوە ببات.

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاندوە، ئەمڕۆ سیمینارێك لەبارەی (پێشمەرگە لەپرۆسەی نوێكردنەوەی تواناكانی هۆشیاریدا) بەڕێوەچوو كە تیایدا باس لە گرنگی ستراتیژیەتی شەڕی میدیایی كرا و تیشكیان خستە سەر خاڵە گرنگ و ئەرێنیەكانی پلاتفۆرمەكانی سۆشیال میدیا بەهەموو جۆرەكانییەوە.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "ئامادەبووان هاوڕابوون شەڕی میدیایی پلان و تاكتیكی شەڕ دەگۆڕێت و لەبەرژەوەندی ئەو لایەنە دەبێت، كە ئەزمونی هەبێت و بزانێت چۆن ئیدارەی دەكات و لەبەرژەوەندی ئەویش كۆتایی پێدێت، بەتایبەت ئێستا وڵاتانی زلهێز كار لەسەر پەرەپێدان و بەرەوپێشبردنی هونەرەكانی ئەو بوارە دەكەن".

هەروەها روونیكردۆتەوە، تەوەرێكی دیكەش گفتوگۆكردن بووە لەسەر كۆمەڵێك بابەتی میدیای سەربازی، لەوانەش چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ رووداوەكان و بابەتە فكرییەكان.



PM:07:54:31/05/2022