لە عێراقەوە كار بۆ هەرزانكردنی نرخی كارتی مۆبایل دەكرێت


لیژنەی پەیوەندیەكان و گواستنەوەی پەرلەمانی عێراق كار لەسەر هەرزانكردنی نرخی كارتی مۆبایل دەكات.

كاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی پەیوەندیەكان و گواستنەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، لەكۆبونەوەی ئەمڕۆی لیژنەكەدا تاوتوێی ئەوە كرا لەپڕۆژە یاسای بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ ئەو بڕە پارەیەی كۆمپانیاكان خستوویانەتە سەر كارتی مۆبایل لاببرێ یان كەمبكرێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەكە چەند ڕێوشوێنێكی تری دیاریكرد، تا لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان ڕاوێژ بكرێ بۆ هەنگاوەكانی داهاتوو.

یاروەیس روونیكردەوە، پێشتریش لەنووسراوێكی فەرمیدا دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكانی عێراق داوای لە پەڕلەمان كردوە، نرخی كارتی مۆبایل كەم بكرێتەوە و ئەو پارە زیادەیەی خراوەتەسەری و بووە بە بارگرانی بۆ هاوڵاتیان لاببرێت.





PM:09:04:31/05/2022