سبەینێ مووچەی لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت

بڕیارە سبەینێ پێنج شەممە مووچەی لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایار دابەش بکرێت.   

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند" سبه‌ینێ پێنج شەممە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ مووچه‌ی مانگی ئایاری ٢٠٢٢ی لیوا هاوبه‌شه‌كانی سەر بە وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت".

پێشتر وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری ئەمساڵی فەرمانبەران دەکرێت و یەکەم شوێنیش مووچەی وەزارەتی تەندروستی خەرج دەکرێت. 


PM:04:20:01/06/2022