تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە (١١٠) كه‌سی‌ تر تووشی‌ كۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو (١١٠) حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان تۆمارنەکرا و (١١٥) تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە. 

لە عێراق كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٣٢٨ هەزارو ٢٦٤ كەس و لەوانە ٢٥ هەزار و ٢١٩ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٣٠٢ هەزارو ٣٩ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:05:13:01/06/2022