ئه‌و هێزه‌ی ئه‌مرۆ ویستبووی بچێته خورماتوو هێزێكی شیعه‌یه‌و زۆربه‌یان تورکمانن و به‌یانی له خانه‌قینه‌وه ده‌چنه‌وه بۆ ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی به‌غدا.
سه‌رچێ‌وه‌یه‌کی ئاگادار به‌سپی میدیای راگه‌یاند که ئه‌و هێزه‌ی ئه‌مرۆ 31 ی ته‌موز قائیمقامی دووزخورماتوو رێگای لێ گرتوون بچنه شاره‌که‌وه، تورکمانی شیعه‌ن و ژماره‌یان نزیکه‌ی 200 چه‌کداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی ئه‌و چه‌کدارانه ئه‌و هێزه‌ن که له‌سه‌ره‌تای قه‌یرانی موسڵه‌وه چووبوونه ناوچه‌ی به‌شیرو تازه و داقوق به بیانووی پاراستنی شوێنه پیرۆه‌زه‌کانی شیعه له‌و ناوچانه، به‌ڵام دواتر خه‌ڵکی داقوق خۆپیشاندانی له دژیان کرد‌و به‌ناچاری یه‌کیتی بردنیه باره‌گا کۆنه‌کانی خۆیان له ناوچه‌ی له‌یلان دوور له سه‌نگه‌ره‌کانی پێشه‌وه.
تا ئێستا نازانرێت ئه‌و هێزه بۆ ئه‌مرۆ جوونه‌ته کفری و ویستیانه بچنه خورماتوو، تا شه‌لال عه‌بدوڵ قائیمقامی ئه‌و شاره نه‌یهێشتووه بچن.
به‌پێی زانییاریه‌کانی سپی سبه‌ی هه‌ینی 1ی ئاب ئه‌و هێزه له‌رێگای خانه‌قیه‌نه‌وه ده‌چنه‌وه بۆ ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی مالکی.
له‌شه‌ری به‌شیره‌وه ئه‌م هێزه به‌پێی رێێکه‌وتنێکی مالکی و یه‌کێتی و به‌ئاگاداری ئێران له ناوچه‌کانی که‌رکوک پڕ چه‌ککران تا خۆپیشاندانه‌که‌ی خه‌ڵکی داقوق له‌وی بوون دوای برانه له‌یلان.
ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ جموجوڵی ئه‌و هێزانه‌دا داعش‌یش هێزه‌کنی خۆی کۆکرده‌وه له ده‌وری دوزخورماتوو.