کەشناسی عێراق گەرمترین و فێنکترین شارەکانی عێراقی بۆ بەیانی بڵاوکردەوە



کەشناسی عێراق ئەمشەو چوار شەممە پلەی گەرمای گەرمترین شارەکانی عێراقی بۆ سبەی پێنج شەممە بڵاوکردەوە کە هەندێک شار پلەی گەرمای دەگاتە ٥٠ پلەو، فێنکترینیش شاری سلێمانی دەبێت.

کەشناسی عێراق راگەیاند کە گەرمترین شارەکانی عێراق، سبەی پێنج شەممە بەغداد و میسان و بەسرە دەبێت و پلەکانی گەرمای ئەو دوو شارە دەگاتە ٥٠ پلە.

هەرچی شاری سلێمانییە فێنکترین شاری عێراق دەبێت و پلەی گەرمای ٤١ پلە دەبێت.

دوو رۆژە شەپۆلێکی گەرمای رووی لە عێراق کردووەو، لە ماوەی چەند رۆژێکدا کەشی وڵاتی لە کەشێکی بەهاریەوە گۆڕی بۆ کەشێکی هاوینەی گەرم.



AM:12:10:02/06/2022