هاوكاری خێزانە هەژارەكانی پارێزگای دهۆك دەكرێت


وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بەهاوكاری رێكخراوی یونیسێف و بانكی نێودەوڵەتی هاوكاری خێزانە هەژارەكانی پارێزگای دهۆك دەكەن.

دوێنێ كوێستان محەمەد، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم لەگەڵ ستافی سێكتەری پاراستنی كۆمەڵایەتی رێكخراوی یونیسێف كۆبووەوە و تیایدا باس لە سەرجەم كارە هاوبەشەكانی ئەم سێكتەرەی یونیسێف و وەزارەت كرا، بە تایبەتی پڕۆژەی هاوكاری خێزانە هەژارەكان لە دهۆك كە بڕیارە وەزارەت لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی و یونیسێف ئەنجامی بدات بە پاڵپشتی یەكێتی ئەوروپا.

بەپێی راگەیەنراوی وەزارەت، وەزیری كار جەختی لەسەر ئامادەباشی وەزارەت كردەوە بۆ هەماهەنگی لەسەر هەر كارێك كە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بێت و بۆ ئەم مەبەستەش لە كۆتایی مانگی داهاتوو هەردوولا لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی كۆدەبنەوە بۆ ئەوەی بتوانن بەرنامەرێژی بۆ قۆناغەكانی ئەم پڕۆژەیە دابنێن و بە باشترین شێوە ئەم خزمەتە بە هاوڵاتیان بگات.






AM:09:50:02/06/2022