د.سەباح هەورامی: ئەگەر یەك حەب لەبەغداوە هاتبوو دەستلەكار دەكێشمەوە


د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت "ئەگەر لەسەر داواكاری ئەندام پەرلەمانەكان، یەك حەپ لەبەغداوە هاتبوو بۆ سلێمانی دەستلەكاردەكێشێتەوە".

د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "هەتا ئێستا یەك حەپی پاراستۆڵ لە بەغداوە لەسەر داواكاری هیچ ئەندام پەرلەمانێك نەگەیشتووەتە دەست ئێمە، ئەگەر لەسەر قسەی ئەوان دەرمانێك نیردرابوو، دەست لەكاردەكێشمەوە".
ئەو لێدوانەی ناوبراو لە كاتێكدایە ناوبەناو ژمارەیەك پەرلەمانتارانی پارێزگای سلێمانی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنن كە لەسەر داواكاری ئەوان، وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرمانی بۆ سلێمانی ناردووە.

لەم لینکەوە ڤیدیۆی بۆردومانەکە ببینە..




AM:11:48:02/06/2022