بزوتنەوەی گۆڕان کۆنفرانسی دووەمی حزبەکەی ئەنجام دەدات

ئەمڕۆ لیژنەى باڵاى ئامادەکارى کۆنفرانسى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان لەگەڵ ستافى ژورەکان کۆبوەوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ئەنجامدانی کۆنفرانسی دووەمی ئەو حیزبە کرا. 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی باڵاى ئامادەکارى کۆنفرانسى نیشتمانى بزووتنەوەى گۆڕان، ئەمڕۆ پێنجشەممە لیژنەى باڵاى ئامادەکارى کۆنفرانس لە مەکۆى سەرەکى، لەگەڵ ئەندامان و ستافى ژورەکانى بزوتنەوەى گۆڕان کۆبوەوە بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی دواین ئامادەکارییەکانى بەستنى دووەم کۆنفڕانسى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان.
ئەوەشی خستەڕوو، لە کۆبونەوەکەدا جەختکرایەوە لە گرنگى بەستنى کۆنفرانسى نیشتمانى وەک یەکێک لە هەنگاوە ناوخۆییەکان بۆ رێکخستنەوەى پەیکەرى رێکخراوەی و بەخۆداچونەوە و ئامادەکاری بۆ هەر ئەگەر و هەنگاوێکى سیاسى، کە پێویست بێت بزوتنەوەى گۆڕان بیگرێتە بەر.


PM:07:08:02/06/2022