پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە مووشەك هێرشكرایە سەر سەربازگەی زیلکانی
سوپای توركیا لە ناحیەی زیلكان لە قەزای ئامێدی.
بەڕێوەبەری ناحیەی زیلکان -ی سەر بە قەزای شێخان، هێرشەکەی پشتڕاستکردووەتەوە
و دەڵێت، " مووشەکەکە لە سەربازگەکە کەوتووەتە خوارەوە."
ئەمەش لەکاتێکدایە لە ماوەی ڕابردوودا، درۆنێک لەنێو سەربازگەی سوپای تورکیا
کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.