پۆلیسی هه‌ولێر رایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ هێزه‌كانمان رێگریان له هاوڵاتیه‌كی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كردوه، كه له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ویستی خۆی بسوتێنێت".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان كه‌وا هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ناوی (س. ع. ح) له به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له هه‌ولێر ده‌یه‌وێت خۆی بسوتێنێت، ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتنه شوێنه‌كه و رێگریان له خۆسوتاندنی كرد".
لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا پۆلیسی هەولێر بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری هه‌وڵدانی ئه‌و هاوڵاتیه بۆ خۆسوتاندن ئاشكرا بكات ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، له ئێستادا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و ڕاده‌ستی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری كراوه، لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامی هەیە.
رۆژی ١٨ی ئایاری ساڵی ڕابردوو پەنابەرێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان به‌ناوی (به‌هزاد مه‌حمود)ی له‌به‌رده‌م باره‌گای نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەولێر له به‌رچاوی ژماره‌یه‌ك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌نزینی كرد به‌سه‌ر خۆ‌یا کرد و خۆی سوتاند، پاش چه‌ند رۆژێك مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه بەهۆی سەختی برینەکانی گیانى لەدەستدا.