دادگای تاوانەکانی شاری كه‌ركوك سزای (١٥) ساڵ زیندانی بۆ (چوار) ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و رێگریكردن لێیان بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی وڵات دەرکرد.
بەپێی نوسراوێکی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکوک، سزای (١٥) ساڵ زیندانیكردن بۆ هه‌ریه‌ك له (عریفان كه‌ركوكی، ریاز دانوك، په‌روین محه‌مه‌د و ئه‌دوه‌ر ئه‌وراهام) سەپێنرا.
هەر بەپێی نوسراوەکە، بڕیاردراوە ده‌ست به‌سه‌ر موڵك و ماڵه‌كانیان بگیرێت و رێگه‌شیان پێنه‌درێت گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بکەن.
ئەوەش هاتووە" بڕیاره‌كه به‌شێوه‌ی ئاماده نه‌بوو ده‌ركراوه، له‌كاتێكدا ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی پێشوی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه له دوای روداوه‌كانی ساڵی (٢٠١٧)ه‌وه كه‌ركوكیان به‌جێهێشتووه و له ئێستادا له شاری هه‌ولێر نیشته‌جێن".
ڕۆژی ٣١ی مانگی ڕابردوو دادگای كه‌ركوك بە تۆمەتی "زیانگه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وڵات"، بڕیاریدا به سه‌پاندنی سزای کاتی بۆماوەی شه‌ش ساڵ زیندانیكردن به‌سه‌ر رێبوار تاڵه‌بانی راوێژكاری مه‌سرور بارزانی و سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك.