پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لە قەزای كەلار ژنێك بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "بەیانی ئەمڕۆ لەگەڕەكی شیروانەی قەزای كەلارەوە تەرمی ژنێكی بەناوی (ج - ح - م ) تەمەن 36 ساڵ ھێنرایە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەھید ھەژار لەكەلار كەبەھۆی بەركەوتنی كارەباوە گیانی لەدەستدابوو".
راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "بەوتەی كەسوكاری ناوبراو لە ماڵی خۆیان كارەبا گرتویەتی و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە و لەئێستادا پۆلیس دەستی بەلێكۆڵینەوە كردوە لەسەر چۆنێتی ڕووداوەكە".