خالید سلێمان نووسەر و ڕووناكبیری كورد بووە براوەی دووەمی خەڵاتی "سەمیر
قەسیر" لە بواری وتاری ڕاوبۆچووندا كە تایبەت بە پرسەكانی ژینگە.
ڕۆژی پێنجشەممە ی ٢ی حوزەیران،
لە بەیروتی پایتەختی لوبنان، ئەنجامی كۆتایی پێشبڕكێكە ڕاگەیەنرا، عیزەت ئەلقەمحاوی
كە ڕۆماننووسی میسری بووە براوەی یەكەم و خالید سلێمان بووە بە براوەی دووەم.
بەشداریكردنی خالید سلێمان و وەرگرتنی خەڵاتەكە كە حەڤدە ساڵە لەلایەن
یەكێتیی ئەوروپاوە ساز دەكرێت بۆخۆی بردنەوە و سەربەرزییە بۆ كورد و گەلی كوردستان.
ئەمەش لەکاتێکدایە ناوبراو خالید سلێمان، جگەلە زمانی دایك بە زمانی عەرەبی و فەرەنسی و ئینگلیزی
دەتوانێت بدوێت و بنووسێت.