ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم ڕایدەگەیەنێت" دادگای فیدراڵی ناده‌ستوورییه و ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستانی نییه".
ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی نەوت و غاز ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكرده‌وه و ئاماژە بەوەدەکات" كرداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی په‌یوه‌ندیدار به نه‌وت و گاز له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێراقی ساڵی 2005 گونجاوه و حوكمه‌كانی یاسای نه‌وت و گاز ژماره 22ی ساڵی 2007 كه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ده‌ستووری عێراق نییه".
ئەوەشی خستەڕوو، پڕۆسه‌كانی گه‌ڕان و به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و گاز وه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه حهسرییهكانی ده‌سه‌ڵاته فیدراڵییه‌كان ده‌ستنیشان نه‌كراوه وه‌ك له مادده‌ی 110ی ده‌ستووری عێراقدا هاتووه، بۆیه ده‌قه‌كانی یاسای نه‌وت و گاز به‌ركار ده‌مێننه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری روونیكرده‌وه، به گوێره‌ی مادده‌ی 112ی ده‌ستووری عێراق حكوومه‌تی فیدراڵی نه‌وت و گازی ده‌رهێنراو له كێڵگه‌كانی ئێستا له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كانی هه‌رێم و پارێزگا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات و دابه‌شكردنی داهاته‌كه‌شی به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه دابه‌شی سه‌ر دانیشتووان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ دیاریكردنی پشكێك بۆ ئه‌و هه‌رێمه زیانلێكه‌وتووانه‌ی كه له‌لایه‌ن رژێمی پێشوو بێبه‌ش كراون.
دەشڵێت" مادده‌ی 112 ته‌نیا كێڵگه‌كانی ئێستا ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌ش به واتای ئه‌و كێڵگه نه‌وتیانه دێت، كه به‌رهه‌مهێنانی بازرگانییان هه‌بووه پێش ریفراندۆمی ده‌ستووری عێراقی له ئابی 2005، واتا له دوای ئه‌م رێكه‌وته‌وه پرۆسه‌ی نه‌وت و گاز ده‌كه‌ونه ژێر تایبه‌تمه‌ندییه حهسرییهكانی هه‌رێمی كوردستان، به‌مشێوه‌یه ده‌قه‌كانی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان – عێراق ژماره 22 ی ساڵی 2007 به پێناسه‌ی (كێڵگه‌ی ئێستا) له مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌و یاسایه‌دا له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ده‌ستووری عێراقدا ده‌گونجێت و پێچه‌وانه نییه".
ئاشکراشیکردووە، به‌پێی مادده‌ی 92/2 له ده‌ستووری عێراق پێویسته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران یاسایه‌ك ده‌ربكات بۆ دامه‌زراندنی دادگای باڵای ئیتیحادی، به‌ڵام تاكو ئێستا هیچ یاسایه‌كی له‌و جۆره ده‌رنه‌چووه، بۆیه له عێراقدا دادگایه‌كی ئیتیحادی كه به پێی ده‌ستوور دامه‌زرابێت بوونی نییه، ئه‌و دادگایه كه بڕیاری 15ی شوباتی 2022ی به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان ژماره 22 ی ساڵی 2007 ده‌ركردووه، هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی ده‌ستووری نییه، بۆیه یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان به‌ركار ده‌مێنێته‌وه.