محەمەد حاجی مەحمود: سیستمی فرەبازنەیی هەڵبژاردن بۆ هەرێم مەترسیدارە

سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێم ڕاگەیاند و دەڵێت" سیستمی فرەبازنەیی هەڵبژاردن مەترسیدارە". 

محەمەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکدا بە میدیای فەرمی پارتی ڕاگەیاند" هەڵبژاردن مافی هەموو هاوڵاتییانە و چوار ساڵ جارێک بەڕێوەدەچێت، هیچ پاساوێک نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن".
ئەوەشی خستۆتەڕوو، لەگەڵ هەڵبژاردنی یەک بازنەیین لە هەرێمی کوردستان، عێراق خۆی پەشیمانە لە هەڵبژاردنی فرەبازنەیی کە دابەشکرابوو بۆ (٨٣) بازنە و رەنگە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو بیگۆڕن. 

ئاماژەی بەوەشکرد، فرەبازنەیی لە هەرێمی کوردستان نەک هەر خراپە مەترسیداریشە، چونکە ئەوکات هەردوو هێزی گەورە هەوڵدەدەن لە سنوری یەکتر ئەوەی تر دەنگ نەهێنێ، کە ئەمەش بۆ خۆی لە خۆیدا مانای دوو ئیدارەییە. 


PM:03:08:04/06/2022