كۆسرەت رەسوڵ عەلی گەڕایەوە هەرێمی كوردستان


كۆسرەت رەسول عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گەڕایەوە هەرێمی كوردستان.

مەسعودی مەلا هەمزە، سكرتێری رۆژنامەوانی كۆسرەت رەسول عەڵی لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە "دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست ئەمڕۆ هەڤاڵ كۆسرەت رەسول عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە تەندروستیەكی باشەوە گەڕایەوە هەرێمی كوردستان".

ماوەیەكی زۆرە كۆسرەت رەسوڵ عەلی بۆ چارەسەری تەندروستی لە دەرەوەی وڵات بوو، تەنانەت بۆ كۆچی دوایی دایكیشی نەیتوانی بگەڕێتەوە كوردستان.



PM:09:07:04/06/2022