ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ لەسەر چەند بابەتێک کۆدەبێتەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، وا بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممه رێكەوتی ‌٥ ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.

لەم لینەکەوە جۆینی تێلیگرامی سپی میدیا بکە

 

فەرمانگەی ناوبراو ڕاشیگەیاند، بە گوێرەی كارنامەی كۆبوونەوەكە‌ ئەم بابەتانەباسی لێوەدەکرێت..

پوختەی بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس.

كۆنووسی كۆتایی تیمی چاودێری دارایی هاوبەشی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵ.

راپۆرتێك سەبارەت بە دۆخی كەرتی گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان.

– ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری یەكەمی یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان – عێراق)



AM:10:37:05/06/2022