ئەستێرەی گۆرانی جیهانی شاکیرا و پێکێ کە یاریزانێکی جیهانی تۆپی پێە دوای ١٢ ساڵ لە پەیوەندی نێوانیان،
جیابوونەوەیان راگەیاند.
شاکیراو پێکێ کە هەردووکیان دوو کەسایەتی
دیاری جیهانین دوای ١٢ ساڵ لە پەیوەندی خۆشەویستی و بوونی دوومندال هەردووکیان
بەفەرمی جیابوونەوەیان ڕاگەیاند، پێکێ و شاکیرا لە ماوەی پەیوەندیاندا بەفەرمی
هاوسەرگیریان ئەنجام نەداوە تەنیا وەک دوو
هاوڕێ ژیانیان کردووە و لە ئێستاشدا بەهۆی خیانەتی پێکێ لە شاکیرا بڕیاری
جیابوونەوەیان دا دوای بوونی دومندال.
شاکیرا ناوی تهواوی شاکیرا ئیسابێل مێباراک
ڕیپۆڵ، لهساڵی ١٩٧٧ له کۆلۆمبیا لهدایک بووه، خاوهنی ههشت خوشک و برایه و
شاکیرا بچوکترینیانه، باوکی شەکیرا بەڕەگەز لوبنانیە.