ئاسایشی هەولێر لەسەر گیان لەدەستدانی بازرگانێكى ماددهى هۆشبهر لهنێو زیندانى ئاسایش ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئهوكهسه خۆى ههڵواسیووه و كۆتایی بهژیانى خۆى هێناوه".
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای هەولێر لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردوو" ەشەوی ٢ لهسهر ٣ی ئەم مانگە لەلایەن مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتیەكەمان بەتۆمەتی بازرگانیكردن و دابەشكردنی ماددەی هۆشبەر لەسەر بڕیاری (داوەری لێكۆڵینەوە) بەپێی ماددەی (٢٥) لە یاسای نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان، تۆمەتبارێك بەناوی (م.ك.ح) لە شاری هەولێر دەستگیركرا".
ئەوەشی خستەڕوو، لەئەنجامی پشكنینی ماڵی ناوبراو، تواندرا دەستبگیرێت بەسەر دەمانچەیەك و بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەر لەجۆەكانی هێرۆینو كریستاڵ كە بۆ فرۆشتن ئامادەكرابوونو لەگەڵ چەندین كەرهستەی تایبەت بەبازرگانیو كێشانی ماددەی هۆشبەر.
لهبارهى خۆكوشتنهكهشى، ئاسایشى ههولێر ئاشكرایكردووه، لەشەوی ٤ لهسهر ٥ى ئەم مانگە تۆمەتبار لەناو بەندینخانە بەمەبەستی خۆكوشتن خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەستداوە و دواتر لەسەر بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی كرا.