لە هەولێر تانکی بەنزینی ئۆتۆمبیلێک گڕی گرت و تەقییەوە

لە یەکێک لە گەڕەکەکانی هەولێر ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە و تا ئێستاش هۆکارەکەی نەزانراوە.

ئەمڕۆ دووشەمە ٦ی حوزەیران، سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند، " ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی سێتاقانی شاری هەولێر تەقییەوە و بەوهۆیەشەوە کەسێک بریندار بووە".

 هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەشهاتووە، ئەو کەسەی بریندار بووە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە و نازانرێت لە ئێستادا بارودۆخی تەندروستی چۆنە، هەروەها تاوەکو ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە ئاشکرا نەکراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن، بەڵام بەپێی زانیارییەکان تانکی بەنزینی ئپتپم بێلەکە گڕیگرتووە.

هەر بەپیی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەقینەوەکە بەهۆی بەنزینەوە روویداوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیج لایەنێکی ئەمنی زانیاری لەبارەی رووداوەکەوە ئاشکرا نەکردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ ئۆتۆبیلێکی دیکە هەر لە شاری هەولێر ئاگری گرتووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نە بووە.



PM:01:39:06/06/2022