(سپی) زانیاری نوێ لەسەر تەقینەوەکەی هەولێر بڵاودەکاتەوە کە کادرێکی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی کردبووە ئامانج

بەرپرسی پەیوەندییەکانی سازمانی خەباتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" کادرێکمان لەناو شاری هەولێر کراوەتە ئامانج". 

شۆڕش حاجی بەرپرسی پەیوەندییەکانی سازمانی خەباتی کوردستان کە هێزێکی ئۆپۆزسیۆنی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی (سپی) ڕاگەیاند" کاتژمێر (١١:٠٠)ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ئۆتۆمبێلی کادرێکی سازمانی خەبات لە گەڕەکی سێ تاقانی شاری هەولێر کراوەتە ئامانج". 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەو بەرپرسەی پەیوەندییەکانی سازمانی خەبات ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجامدانی تەقینەوەکە لەڕێی بۆمبێکەوە بووە، کە لکێنراوە بە ئۆتۆمبێلی کادرەکەمانەوە. 

ئەوەشی خستەروو کە کادیرەکەیان برینداربووەو زیانی زۆر بە ئۆتۆمبیلەکەی کەوتووە.

ئەو بەرپرسە تۆمەتی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی خستە پاڵ سیخوڕەکانی ئیران کە بەدرێـژایی ماوەی رابردوو کادیرانی  هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی کردۆتە ئامانجمانە 



PM:02:59:06/06/2022