بەهۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌یان له‌سه‌ر دوو بینای نیشته‌جێبوون له‌كاتی كاركردندا، سێ كرێكار گیانیان لەدەستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوو.
بەپێی هەواڵێکی رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، دوو كرێكاری خه‌ڵكی گوندی قه‌راله‌ر نازلو سه‌ر به شاری ئورمیه‌ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان به ناوه‌كانی شایان فه‌رهودیفه‌ڕ و جه‌هانگیر فه‌رهودیفه‌ڕ كه خزمی یه‌كترن، له كاتی كاركردندا له بینایه‌كی نیشته‌جێبوون، به‌هۆی كه‌وتنه‌وه خواره‌وه‌یان له سه‌ر ئامێری به‌رزكه‌ره‌وه گیانیان لەدەستدا.
ئەوەشی خستەڕوو، به هۆی خێرایی ره‌شه‌باوه سێ كرێكاره‌كه له‌سه‌ر ئامێری به‌رزكه‌ره‌وه كه‌وتونه‌ته خواره‌وه و دوو كه‌سیان مردون و یه‌كێكی دكهشیان به سه‌ختی بریندار بووه كه له ژێر چاودێری پزیشكیدایه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، كرێكارێكی خه‌ڵكی گوندی سه‌رهۆیه به ناوی هێمن محه‌ممه‌دی ته‌مه‌ن (٢٩) ساڵ له كاتی كاركردن له شاری سنه و به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی له‌سه‌ر ئامێری به‌رزكه‌ره‌وه ده‌ستبه‌جێ گیانی لەدەستدا.