به‌په‌له: له‌زومار 13 پیشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی‌و کارگێڕ مه‌ڵبه‌ندێک بوونه قوربانی
له‌شه‌ڕی پاشنیوڕۆی دوێنێ که پێشمه‌رگه هێرشی کرده سه‌ر چه‌کدارانی داعش 13 پێشمه‌رگه که هه‌موویان یه‌کێتین، له‌گه‌ڵ کارگێری مه‌ڵبه‌ندێک بوونه قوربانی.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند " پاشنیوه‌رۆی رۆژی 1 ی ئاب له چه‌ند قوڵێکه‌وه پێشمه‌رگه‌کانی لیوای هه‌شتی پیاده هێرشیان کرده سه‌ر هه‌ندێک شوێن که به‌یانی هه‌مان رۆژ له‌لایه‌ن چه‌کداره‌کانی داعشه‌وه کۆنترۆڵکرابوو، له‌شه‌ڕێکی قورس‌دا که کۆتاییه‌که‌ی به سه‌رکه‌وتنی پێشمه‌رگه شکایه‌وه، 13 پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی گیانیان له‌ده‌ستدا، له‌گه‌ڵ کارگێرێکی مه‌ڵبه‌ندی موسڵ".
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که کارگێڕه‌که ناوی ئیدریس سورچی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی پارێزگا‌یه.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاماره‌کانی داعشی به نزیکه‌ی 70 چه‌کدار خه‌مڵاند و 30 دیل.
AM:01:17:02/08/2014