پارتی و یه‌كێتی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیان بڵاوكرده‌وه‌

هه‌ریه‌ك له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دوای کۆبوونەوەی ئەمرۆیان راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌.


ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی حوزەیران، هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی لە بارەگای دەزگای هەڵبژاردنی پارتی لە هەولێر،  بۆ گفتوگۆکردن لەسەر یاسای هەڵبژاردن و ئەنجامدانی هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کۆبونەوەیەکیان ئەنجامدا، کە پارتی پێکهاتبون لە رێبوار یەڵدا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، خەسرۆ گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی، زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان.

شاندی یەکێتیش پێکهاتبوو لە رزگار عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، رزگار حاجی حەمە، بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی، زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی، لوقمان وەردی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان.


 
یەکێتی و پارتی بەیەکەوە، هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستیی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پێویسته‌ ده‌ست به‌ ئاماده‌كاریی یاسایی بكرێت
بۆ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتنێكی گشتگر .


 كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیاندا دوای تاوتوێكردنی پرسی ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریاندا كە کۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان له‌ باره‌ی پرسه‌ جێبایه‌خه‌كانیان به‌رده‌وام بێت
.

 



PM:02:03:07/06/2022