یەکینەکانی پاراستنی گەل لە رۆژئاوا ئەنجامی هەموو چالاکییەکانی مانگی تەموز بڵاودەکاتەوە و زیانەکانی داعش بە ٦٨٥ کوژراو هەژمار دەکات.
لە راگەیەنراوێکدا کە کۆپیەکی دەست سپی میدیا کەوتووە یەکیەنەکانی پاراستنی گەل ئاماری مانگی تەموزی لە کوبانی بڵاوکردەوەو تیایدا هاتووە" له شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی مانگی ته‌مموزی رابردوو له نێوان شه‌ڕڤانانی YPG/YPJ و گروپه چه‌ته‌کانی داعش له هه‌رێمی کوبانێ (685) ئه‌ندامی گروپه چه‌ته‌کانی داعش کوژراون، (6) تانک و گه‌لێک ئۆتۆمبیل و باره‌گای چه‌ته‌کانیش تێکشکێندراوه ".
راگەیەنراوەکە باس لەوە دەکات کە "گروپه چه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێراق و شام(داعش) له مانگی ته‌مموز له سێ قۆڵی رۆژئاوا، باشوور و رۆژهه‌ڵاتی کانتۆنی کوبانی زیاتر له (20) جار هێرشی کردوته سه‌ر هه‌رێمه‌که".
به پێی ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی YPG ئاماری مانگی ته‌مموز به‌م جۆره دەخاتە روو" (406) ئه‌ندامی گروپه چه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێراق و شام(داعش) که له ناویاندا (5) ئه‌میر هه‌بوو، کوژراون. لاشه‌ی یه‌کێکیان له ده‌ست شه‌ڕڤانانماندایه. هه‌روه‌ها سه‌دان ئه‌ندامی چه‌ته‌کانیش بریندار بوون. (6) تانک و (17) ئۆتۆمبیلی چه‌ته‌کان تێکشکێندراوه. یه‌کێکیان هه‌ڵگری دۆشکا بوو. هه‌روه‌ها (11) ناوه‌ندی چه‌ته‌کان له‌گه‌ڵ دوو ماتۆر سیکلێت تێکشکێندراون. (2) تانک و (5) ئۆتۆمبیلی چه‌ته‌کان گورزیان لێدراوه و بی کاریگه‌ر کراون .
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل(YPG) هه‌روه‌ها رایگه‌یاند له شه‌ڕ و پێکدادانه‌کاندا هه‌روه‌ها شه‌ڕڤانانمان ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێکی زۆر چه‌ک و جبه‌خانه‌دا گرتوه‌ئه‌و چه‌ک و جبه‌خانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه.
به پێی ئاماره‌که، له مانگی ته‌مموزدا (74) شه‌ڕڤانی YPG و YPJ گیانیان له‌ده‌ستداوه. له‌م رێژه‌یه (16) یان ئه‌ندامی یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژن(YPJ)، (56) یان یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل(YPG) و دوو که‌سیش هاوڵاتی مه‌ده‌نی بوون.