شارەزایەکی بواری کەشناسی، ڕایدەگەیەنێت "شەپۆلێکی
خۆڵبارین بە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم بەڕێوەیە و لەچەند کاتژمێری داهاتوودا دەگاتە
هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک و گەرمیان و تاوەکو سبەینێ هەینی بەردەوام دەبێت".
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٩ی حوزەیران، ئاراس جەبار،
شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند "لە ئێستادا بەگوێرەی وێنەی راستەوخۆی مانگە دەستکردەکان
بارستەیەکی تۆز و خۆڵ بەرێژەیەکی مامناوەند ناوچەکانی رۆژئاوا و باشوری رۆژئاوای ھەرێمی
کوردستانی گرتووەتەوە."
وتیشی "لەماوەکانی داھاتوودا پێشبینی دەکەین
سەنتەری پارێزگای ھەولێر و کەرکوک بگرێتەوە و دواتریش کاریگەرییەکانی بە ئاڕاستەی
باکور درێژ دەبێتەوە بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و تا
کاتەکانی شەو کاریگەری بەردەوام دەبێت و لە بەرەبەیانی سبەی ھەینیدا کاریگەری کەم
دەبێتەوە و نامێنێت."