سەرۆكایه‌تی هه‌رێم لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر شاری هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" پێویستە هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان ده‌زگاكانی ئه‌منی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵی عێراق زیاتر توند بكرێن".
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه ده‌كه‌ین كه شه‌وی رابردوو به درۆنێكی بۆمبڕێژكراو كرایه سه‌ر شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و به‌هۆیه‌وه چه‌ند هاوڵاتییه‌كی سڤیل برینداربوون و چه‌ند ئۆتۆمۆبیلێكیش زیانیان به‌ركه‌وت".
ئەوەش هاتووە" ئێمه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و بڕوایه‌داین كه دوباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییانه زیان به سه‌قامگیری ئاسایش و دۆخی سیاسی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت و خزمه‌ت به دوژمنانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كات".
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەوەشی خستوەتەڕوو، وه‌ك هه‌موو جارێك پشتگیریی ئه‌وه ده‌كەین كه هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان ده‌زگاكانی ئه‌منیی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدرالی عێراق زیاتر توند بكرێن به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه ده‌ستیان له‌م جۆره هێرشانه‌دا هه‌یه، هه‌روه‌ها داوا له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كه‌ین بۆ ڕێگه‌گرتن له دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌م هێرشانه، هه‌وڵ و هه‌نگاوی جددی هه‌ڵگرن كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆری بۆ سه‌قامگیریی ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بێت.