كەشناسی هەرێم: بەهۆی زیادبوونی خێرایی با مەودای بینین كەمبۆتەوە

کەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی زیادبوونی خێرایی با، كە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی تەپ تۆز مەودای بینین كەمبۆتەوە". 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە خێرایی با زیادیكردووە، بوەتە هۆی بەرزبوونەوەی تەپ تۆز لە ناوچەكانی كەركوك گەرمیان و هەولێر و بەڕێژەیەكی كەمیش سلێمانی". 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەوەشی خستەڕوو، مەودای بینین كەمبۆتەوە بۆ (كەركوك ٤ كم و گەرمیان ٥ كم و هەولێر ٧كم و سلێمانی ٩ كم) وە پێشبینیش دەكرێت، ئەم تەپ تۆزە بەردەوام بێت تا شەو پاشان كاریگەریەكی لاواز دەبێت.


PM:07:17:09/06/2022