ئەمڕۆ بەبێ ئامادەبوونی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لایه‌نه سیاسییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆبوونه‌وه و بڕیاردرا، کە سكرتاریه‌تێك پێكبهێنرێت له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تیمی یۆنامی بۆ به‌دواداچون و به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به سه‌رپه‌رشتی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بوونی جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و تیمی پسپۆڕی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ر به یونامی، له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، كۆبونه‌وه تایبه‌ت بوو به بابه‌تی ئاماده‌كاریی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌وڵدان بۆ له‌یه‌ك نزیككردنه‌وه‌ی بیروبۆچونی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به هه‌ڵبژاردنه‌وه.
لهڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه" دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه، سه‌رجه‌م ئاماده‌بوان كۆكبون له‌سه‌ر زه‌روره‌تی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتوانه به جۆرێك كه به‌رژوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و بره‌ودان به پرۆسه‌ی دیموكراسی له سه‌روی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان بێت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام بێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌ی له‌به‌رده‌م یاسای هه‌ڵبژاردندا ماون، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆبونه‌وه بڕیاریدا سكرتاریه‌تێك پێكبهێنرێت له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تیمی یۆنامی بۆ به‌دواداچون و به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و تا رۆژی ١ی ته‌موزی ٢٠٢٢ ڕاپۆرتێك له‌مباره‌یه‌وه ئاماده بكات".
شەوی ڕابردوو هیمداد شاهین وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ڕاگەیەندراوێکی کورت‌دا سەبارەت به كۆبوونه‌وكه‌ی ئەمڕۆی سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند" جگە لە جێگا و شوێنێکی بێلایەن وەکو بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆبونەوەمان پێ‌باش نییە لەناو بینای سەرۆکایەتی هەرێم، بەڵام بە رێزەوە دەڕوانینە هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و سوپاسی ئەو هەوڵانەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین تایبەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پاک و بێگەرد له هەرێمی کوردستان".