هەولێر.. لەسەر کێشيیەکی کۆمەڵایەتی هاوڵاتییەک لە لایەن براکەیەوە کوژرا

بەڕێوەبەرایەتی  پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، لە ناحیەی ڕزگاری لە پارێزگای هەولێر گەنجێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا

ئەمڕۆ شەممە، ١١ی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا  دەڵێت، دوێنێ کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی شەو، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە کۆمەڵگای جدیدەی سەر بەناحیەی ڕزگاری، دوای چوونی هێزەکانمان بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (هێمن) تەمەن ٢٠ ساڵ لەلایەن برایەکەی خۆی بەناوی (هـ. ع. ع.) تەمەن ٤٣ کوژراوە لە سەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەشڵێت، "پشکنین و هێڵکاری شوێنی ڕووداو کرا و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی کرا، هەروەها پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە ڕێکخرا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە." 



PM:03:32:11/06/2022