شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەشداری كردن لە پڕۆگرامەكانی ڕێكخراوی نێسا دەچێتە واشنتن

 شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم بۆ بەشداری كردن لە پڕۆگرامەكانی ڕێكخراوی نێسا دەچێتە واشنتن.

 

ئەمڕۆ ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەنراوێكدا  بڵاوی کردەوە، شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەشداری كردن لە زنجیرەیەك دیدار و سیمیناری رێكخراوی نێسای ئەمریكی، بەرەو واشنتۆن بەرێكەوت.

 

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، شاندی وەزارەتی پێشمەرگە، لەم ماوەیەی، كە لە واشنتۆن دەمێننەوە چەندین دیدار و چاوپێكەوتن ئەنجام دەدەن، هەروەها بەشداری دەكەن لە تەواوی پڕۆگرامەكانی رێكخراوی نێسا، كە تایبەتە بە لێكۆڵینەوە ستراتیژیەكان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بەتایبەتیش رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەمەش لەکاتێکادێت، رێكخراوی نێسا، ساڵانە كۆنفڕانس و دیدار و سیمیناری تایبەت بەم بوارە ئەنجام دەدات و ئەفسەرانی پلە باڵا لەزۆربەی وڵاتانی هاوپەیمان بانگهێشتی كۆنفڕانسەكان دەكات.



PM:03:54:11/06/2022