دەرماڵەی پێنج مانگ بۆ بەشێك لە فەرمانبەران خەرج دەكرێت


ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی دەرماڵەی پێنج مانگی بەشێك لە فەرمانبەران دەربڕی.

سایتی (باسنیوز) بە پشتبەستن بە نووسراوێكی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی كراوە بڵاویكردۆتەوە كە  رەزامەندی دراوە لەسەر خەرجكردنی دەرماڵەی هاندان و تایبەت بۆ بەرێوەبەرایەتی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ ساڵی 2020 هاوشێوەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.

هەر بەپێی نووسراوەكە، خەرجكردنی ئەم دەرماڵانە بۆ مانگەكانی 7، 8، 9، 10، 11ی 2020 دەبێت بەپێی هەبوونی نەختینە.





PM:10:56:11/06/2022