پەرلەمان لەسەر گرانبوونی نرخی شمەکەکان کۆدەبێتەوە

وا بڕیارە ئەمڕۆ پەڕلەمانی كوردستان بە ئامادە بوونی وەزیری بازرگانی هەرێم كۆببێتەوە و لەبارەی گرانی بازار گفتوگۆ بكرێت.

سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەڕلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە پەڕلەمانی كوردستان بە ئامادەبوونی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ھەرێم، كۆدەبێتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا ڕاپۆرتێك دەخرێتەڕوو سەبارەت بە گرانی بازاڕ و بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستیی ڕۆژانەی ھاووڵاتییان و گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.

وتیشی،  لە تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای بەركاركردن و ھەمواركردنی یاسای فیدڕاڵی و واژۆی ئەلیكترۆنی و مامەڵە ئەلیكترۆنییەكان دەكرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە ئەو كۆبوونەوەیەی پەڕلەمانی كوردستان سەبارەت بە گرانی بازاڕ لەكاتێكدایە لە هەرێمی كوردستان هەتا دێت نرخی كاڵاو شمەكەكان زیاتر بەرز دەبنەوە بەتایبەت پێداویستییە سەرەكییەكانی هاووڵاتییان.



AM:09:47:12/06/2022