بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ڕۆژی چوارشەممە ئاشکراکرا

ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ پەرلەمانى کوردستان کۆدەبێتەوە، بەپێى بەرنامەى کۆبونەوەکەش خویندنەوەى دووەم بۆ سێ پێشنیاز و پڕۆژەیاسا دەکات.

د. ڕێواز فایەق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لە نوسراوێکدا ڕایگەیاندووە" بە پشتبەستن بە حوکمی بڕگەی سێیەم لە ماددەی ١٨ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان – عێراق، بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەکەین بۆ دانیشتنی ژمارە شەشی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم، لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان - عێراق".

لە نوسراوەکەدا سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆبونەوەکە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ کاتژمێر ١٠:٠٠ی پێشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت. 
به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت: 

- خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیاز و پڕۆژە یاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:

پێشنیازە یاسای (بەركاركردن و هەمواركردنی یاسای فیدراڵی واژۆی ئەلیكترۆنی و مامەڵە ئەلیكترۆنیەكان ژمارە (٧٨)ی ساڵی٢٠١٢).
پڕۆژە یاسای (وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ـ عێراق).

پڕۆژە یاسای (دەستەی متمانە بەخشین بە دامەزراوەكان و پڕۆگرامەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق).  


PM:02:35:13/06/2022