لەبارەی دابەشکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ئاگادارییەک بڵاوکرایەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا بانکی چەمچەماڵ ئاگاداری خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکاتەوە، کە بەپێی ئەو خشتەیەی بڵاوکراوەتەوە سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.   

بانکی چەمچەماڵ لە ئاگادارییەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" پێویستە خاوەن پێداویستییە تایبەتیەکان، بەپێی ئەم خشتەیەی لای خوارەوە سەردانمان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی موچەکانیان". 

ئەوەشی خستەڕوو، دەبێت هەر کەسێک لە ڕۆژی دیاریکراوی خۆیدا سەردان بکات بۆ وەرگرتنی مووچە.  


PM:07:02:13/06/2022