وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی داوایەک لە حکومەتی هەرێم دەکات

بڕیارە هەفتەی داهاتوو، رێوشوێنەكانی كردنەوەی سێ نەخۆشخانەی دەرونی لە پارێزگاكانی(هەولێر، سلێمانی، دهۆك) جێبەجێبكرێن.

 ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی حوزەیران، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، لە راگەیانراوێكدا بڵاویكردوەوە، كوێستان محەمەد وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی سەرپەرشتی هەردوو لیژنەی باڵای وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و وەزارەتی تەندروستی كرد بۆ نەخۆشخانە دەرونییەكانی هەر سێ پارێزگای هەولێرو سلێمانی و دهۆك ، هەروەهالە هەفتەی داهاتودا، رێوشوێنەكانی كردنەوەی نەخۆشخانەكان جێبەجێدەكرێت و لیستی ناوەكانی هەر سێ پارێزگاكە بۆ دامەزراندنیان بەرزدەكرێنەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران ، پێداویستی شوێنی نەخۆشخانەكانیش دابین دەكرێن.

هەرلە ڕاگەیانراوەكەدا هاتووە، هەردو وەزارەت، رێككەوتن لە ماوەیەكی زۆر زوودا، نەخۆشخانەكان بكرێنەوە، چونكە گوشارێكی زۆر لەسەر هەردو وەزارەت هەیە ، بۆ گرتنە خۆی ئەو ئافرەت و ژنانەی كە بەهۆی كێشە جۆراوجۆرەكانیانەوە، رووبەڕووی نەخۆشی دەرونی بونەتەوە.



PM:02:01:14/06/2022