بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی سلێمانی ئاگاداریەک دەداتە هاوڵاتیان

بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە هەڵمەتی کوتانی منداڵانی خوار شەش ساڵ تا ١٦ی مانگ بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا، داوا لە هاوڵاتییان دەکات، " ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان لە نێوان یەک رۆژ بۆ شەش ساڵە و هەر کوتانێکی بۆ نەکراوە، ئەوا لە نزیکترین بنکەی تەندروستی کوتانیان بۆ بکەن، کە ئەم هەڵمەتە لە ١٣ی مانگ دەستیپێکردووە و تا رۆژی پێنجشەممە ١٦ی حوزەیران بەردەوام دەبێت".

هەروەها تایبەت بە ڤاکسینی کۆرۆنا، خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنن " بۆ کوتانی کۆڤید ١٩، ئەو منداڵانەی لە سەروو ١٢ ساڵەوە کوتانیان بۆ نەکراوە لە نزیکترین بنکەی تەندروستی کوتانیان بۆ بکەن".

 



PM:02:22:14/06/2022