ماڵپه‌ڕی باسنیوزی پارتی و فه‌رمانده‌یی سوپای سپیلک که هێزێکی پارتییه دوای کۆنترۆلکردنی ناوچه‌ی زومارو سه‌ربازگه‌ی که‌سک، باس له هێرشێکی به‌رفراوانی پێشمه‌رگه ده‌که‌ن، نه‌ک ته‌نها بۆ گرتنه‌وه‌ی ناوچه‌ی زومار، به‌ڵکو بۆ پاککردنه‌وه‌ی موسڵیش‌و ده‌ڵێن به‌م زووانه ده‌ستپێده‌کات.
له‌دوای کۆنترۆلکرنی سه‌ربازخانه‌ی که‌سک و شارۆچکه‌ی زومار و گونده‌کانی و دوو بیره نه‌وت به‌هه‌موو ده‌زگاو ئامێره‌کانیه‌وه، میدیاکانی پارتی و هه‌ندێک فه‌رمانده‌یی پێسمه‌رگه‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره باسی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌وس کۆنترۆڵکردنی نه‌ک زومار، به‌ڵکو موسڵیش ده‌که‌ن.
پاش دوو رۆژ شه‌ڕ و گیان له‌ده‌ستدانی فه‌رمانده‌یه‌کی مه‌یدانی و برینداربوونی 10 پێشمه‌رگه، بڕیار ده‌درێت ئه‌و هێزه گه‌وره‌یه‌ی پێشمه‌رگه که سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر سه‌رکی هه‌رێم بارزانیان لابوو، پاشه‌کشه بکه‌ن و ئه‌و شوێنه ستراتیژیه جۆل بکه‌ن و بکه‌وێته ژێر کۆنترۆڵی چه‌کدارانی داعشه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار هیوای ئه‌وه‌ی خواست که پاشکشه‌ی پێشمه‌رگه له‌و شوێنه ستراتیژیه ته‌نها تاکتیک بێت و تێک شکان نه‌بێت، به‌تایبه‌تی که فه‌رمانده‌یه‌کی ئه‌و هێزه بۆته قوربانی له‌شه‌ڕه‌که‌دا " نه‌بووبێته مایه‌ی شکست بۆ هێزه‌که".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی سپی باسی له‌وه کرد که هه‌رگیز نابێت به‌هۆی شهیدبوونی فه‌مانده‌یه‌که‌وه هێزێکی گه‌وره له شوێنێکی ستراتیژی وه‌ک که‌سه‌ک پاشکشه بکات.
له دوو رۆژی شه‌ڕی نێوان پێشمه‌رگه‌و داعش له زومار فه‌رماده‌یه‌کی پارتی و 14 پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌ڵام چه‌ندین شوێنی گرنگ و ستراتیژی چۆلکرا بۆ داعش.