وەزارەتی نەوتی عێراق: پێویستە کۆمپانیا نەوتییەکان گرێبەستەکانیان لەگەڵ هەرێم راگرن

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق لە نوسراوێکدا بڕیارێکی نوێی لە دژی هەرێم دەرکرد و دەڵێت" پێویستە کۆمپانیاکان له‌ ماوه‌ى سێ مانگدا كۆتایی به‌كار و گرێبه‌سته‌كانیان بهێنن". 

وەزارەتی نەوتی عێراق لە نوسراوێکدا کە دەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە رایگەیاند" هەركۆمپانیایەك گرێبەستی لەگەڵ حکومەتی هەرێم ئەنجامداوە دەبێت لە ماوەی سێ مانگی داهاتودا گرێبەستەکانی هەڵبوەشێنێتەوە".

لە بەشێکی تری نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە" هەر کۆمپانیایەک ئەو خاڵانەی جێ بەجێ نەکرد دەخرێتە لیستی ڕەشەوە". 


PM:12:15:15/06/2022