لە هەورامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی سووتانی
ئۆتۆمبێلێکى بارهەڵگرەوە دوو هاوڵاتی گەنج گیانیان لەدەستدا .
شەوی ڕابردوو، لە گوندی هانەگەرمڵە سەر بە شارى نەوسودە لە هەورامانی ڕۆژهەڵاتی
کوردستان، ئۆتۆمبێلێکى بارهەڵگر لە گەنجینەیەکى سووتەمەنى ئاگرى گرت و
لەڕووداوەکەدا دووگەنج گیانیان لەدەستدا.
کە یەکێک لەوانە ناوى میلاد کەریمیە و تەمەنى
١٨ ساڵە و لە کاتى ڕووداوەکەدا نەتوانراوە ڕزگاربکرێت و دەستبەجێ لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا
گیانی لەدەستداوە و یەکێکى دیکەش لە قوربانیەکان بەناوى پوریا محەمەد عەزیزیان، کە
تەمەنى ١٦ ساڵە پاش گەیاندنى بە شارى پارەوە گیانیلەدەستداوە.
هەر لە ڕووداوەکەدا هاوڵاتییەکی دیکەش بە سەختى
برینداربووە و هەرسێ کەسەکەش سەرنشینى ئەو ئۆتۆمبێلەبوون، کە سوتاوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، تا ئێستاش لایەن پەیوەندیدارەکان
لەبارەى هۆکارى ڕووداوەکەوە زانیارى فەرمییان بڵاونەکردووەتەوە.