هێرشی داعش بۆسه‌ر پێشمه‌رگه له دوای زومار به‌ره‌و ناوچه‌کانی سه‌ر به‌قه‌زای شنگار درێژه‌ی هه‌یه، به‌پێی قسه‌ی چاودێرێک بارودۆخی شه‌ره‌که "دژواره"و خه‌لكێکی زۆری ناوچه‌کانی شهر به‌قه‌زای شه‌نگال رهو ده‌که‌ن.
هێرشی داعش بۆسه‌ر پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی ره‌بیعه‌و به‌و دیوشدا شنگار درێژه‌ی هه‌یه، به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی میدیا ناوچه‌کانی (سبا شێخ خدر، ته‌ل قه‌سه‌ب، گرد عه‌زیز، ته‌ل به‌نات) له‌ژێر بۆردومانی تۆپ و هاوه‌نی داعشدایه و خه‌ڵکه‌که‌ی چؤڵی ده‌که‌ن به‌ره‌و قه‌زای شه‌نگال،
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند که چه‌کدارانی داعش به‌رده‌وامن له هێرشکردنه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه.
له داهاتوودا زانیاری تر