روونكردنەوەی هاوپەیمانی دژی داعش سەبارەت بەو درۆنەی لەهەولێر كەوتە خوارەوە


هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایدەگەیەنێت، ئەو درۆنەی ئەمڕۆ لە نزیك شارۆچكەی عەنكاوەی سەر بە پارێزگەی هەولێر كەوتە خوارەوە، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی بێ چەكی سەر بە هێزەكانی هاوپەیمانان بووە. 

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "ئەو درۆنەی ئەمڕۆ لە نزیك شارۆچكەی عەنكاوەی سەر بە پارێزگەی هەولێر كەوتە خوارەوە، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی بێ چەكی سەر بە هێزەكانی هاوپەیمانان بووە".

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوە كردووە "درۆنەكە نیوەڕۆ لە كاتی كەوتنە خوارەوەیدا خۆی بە تاوەرێكی ئینتەرنێتدا كێشاوە، بەڵام هیچ زیانی گیانی بە كەس نەگەیاندووە". 
 
راگەیەنراوەكە دەڵێت "هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان پاشماوەی تێكشكاوی فڕۆكەكەیان دۆزیوەتەوە و ئێستا لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكرێت".



PM:08:00:15/06/2022