هەڵەبجە .. لەبارەی گرانبوونی کرێی گواستنەوە بڕیارێک دەرکرا

لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە پارێزگای هەڵەبجە چەند بڕیارێکی بۆ خاوەن هێڵەکانی گواستنەوە دەرکرد لە بەرامبەر سود مەند بوونی هاوڵاتیان.

 

پارێزگای هەڵەبجە "لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان و گراننەبوونی کرێی گواستنەوەی هاووڵاتیان" چەند بڕیارێکی دەرکرد

 

 

بەپێی بڕیاری لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە ئەم بڕیارانەی خوارەوە دەرکرا: 

 

ئۆتۆمبێڵە خاوەن هێڵەکانی تەکسی ٥٠ لیتر بەنزینیان پێ بدرێت

 

‌ئۆتۆمبێڵە خاوەن هێڵەکانی مینی پاس ٦٠ لیتر بەنزینیان پێ بدرێت

 

ئۆتۆمبێڵە خاوەن هێڵەکانی پاس ٧٠ لیتر بەنزینیان پێ بدرێت 

 

 

 

وتیشی "ئەم بڕیارە تەنها خاوەن هێڵەکانی گواستنەوە دەیان گرێتەوە، ئەوەش لە پێناو ئاسان کاریو سوود گەیاندنە بە هاوڵاتیانی ئەو پارێزگایە".

 



PM:11:03:17/06/2022