یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاری کرا

مەرجەعە ئاینییەکانی سعودیە و میسر یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی موسڵمانیان دیاریکرد.

مەرجەعە ئاینییەکانی سونە لە سعودیە رۆژی ٩ ی تەموزیان وەک یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرد، ئەوە لە کاتێکدایە کە تا ئیستا مەرجەعە شیعەکان یەکەم رۆژی جەژنی قوربانیان دەستنیشان نەکردووە کە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دەکەوێتە رۆژی دوای دەستپێکردنی جەژنی قوربان لەلای سونەکان، بەم پێیە بێت دەکەوێتە رۆژی ١٠ ی تەموز دەکرێتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی شیعەکان.

لە جەژنی قورباندا خەڵکێکی زۆر لە ولآتە موسڵمانەکانەوە دەچن بۆ ئەنجامدانی حەج و ئەمساڵ زیاتر لە ملیۆنێک هاوڵاتی لە دەرەوە و ناوەوەی سعودیە رێگەیان پێدەدرێت حەج بکەن، سەرجەم حاجیانی دەرەوەی وڵاتەکەشیان دەبێت تەمەنیان لە خوار ٦٥ ساڵ بێت و پشکنینی کۆرۆنا ٧٢ کاتژمێر پێش گەشتەکەیان ئەنجام بدەن. ساڵانی پێش کۆرۆنا ساڵانە زیاتر لە دوو ملیۆن هاولآتی حەجیان دەکرد.
 



PM:10:17:18/06/2022