شاندێکی هاوبەشی
هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی حکومەتی عێراق و فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان
گەیشتنە هەولێر و لەلایەن رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمەوە پێشوازیان لێ‌کرا.
بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمیی
کۆبوونەوەکە، شانده‌كه پيرۆزبايييان له گۆڕانكارييه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى وه‌زاره‌تى
پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ئه‌و فه‌رمانده
و پله‌دارانه خواست كه له پۆسته‌كانى وه‌زاره‌تدا ده‌ستبه‌كار بوون، ئەوشاندە
وتیشی"سه‌ردانه‌كه‌يان به‌شێكه له به‌رنامه‌ى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى سوپا
له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه و ئاماده‌يييان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كان و
هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى وه‌زاره‌تى به‌رگريى عيراق له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه
و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، نيشان دا."
هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە،
نێچيرڤان بارزانى سوپاسى كردن و دووپاتى كرده‌وه كه سه‌ردانه‌كه‌يان په‌يامێكى
به‌هێزى پشتگيرى و هاوكارييه و هيواى خواست به چاوى هاوبه‌ش و وه‌ك به‌شێك له
سيستمى به‌رگريى عيراقى سه‌يرى پێشمه‌رگه بكرێت كه بۆ هه‌مان ئامانج كار ده‌كه‌ن،
ئه‌ويش پاراستنى وڵات و ئارامى سه‌قامگيرييه.
هه‌ڕه‌شه و جمووجووڵه‌كانى
داعش به‌تايبه‌تى له‌و ناوچانه‌ى كه جوگرافيايه‌كى سه‌خيتان هه‌يه و له ناوچه‌كانى
سه‌ر سنوور له‌گه‌ڵ سووريا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو. تيايدا هه‌ردوولا
جه‌ختيان له گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان سوپا و پێشمه‌رگه و سوودوه‌رگرتن
له پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى كرده‌وه بۆ بنه‌بڕكردنى يه‌كجاره‌كيى
داعش.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، چەند ناوچەیەکی بۆشایی ئەمنیی لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە
و سوپای فیدراڵیدا هەیە، کە بووەتە شوێنی خۆحەشاردان و چالاکییەکانی چەکدارانی
رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراقدا و لەو ناوچانە هێرشدەکەنە سەر گوندنشینان و
زیانیان پێدەگەینن، یاخود شوانکارەکان دەڕفێنن و لەبەرامبەر بڕە پارەیەکدا
دەیاندەنەوە خانەوادەکانیان.