سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمنی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا
ڕایگەیاند، ١٠ حاڵەتی کۆلێرا تۆمارکرا.
د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا
ڕایگەیاند " "پاش ئەوەی ئەنجامی پشکنینەکانی سکچوون و ڕشانەوە لە بەغدا
پشتڕاستکرایەوە کە نەخۆشی کۆلێرایە، بۆیە لەئێستاوە هەموو توشبوویەکی سکچوون مامەڵەی
کۆلێرای لەگەڵدا دەکرێت."
باسی ئەوەشیکرد، "ڕاستە دەزانین
سەرچاوەکانی توشبوون بە کۆلێرا چییە کە تاکە سەرچاوەی ئاوی پیسە و پێویستە هاووڵاتیان
خۆیان بەدوور بگرن لە ئاوی پیس و ئەو خواردنانەشی گومانیان لێدەکرێت کە ئاوەکەی پیس
بێت، وەک شەربەت و خواردنەوەکان لە شوێنە گشتییەکان، یاخود سەوزە، هەروەها ئاوی
مزگەوتەکان کە زۆرینەیان هی بیر و کارێزن."
ئاماژەی بەوەشکرد، "کۆلێرا نەخۆشییەکی ترسناکە، توشبووەکە لەنێوان ژیان
و مردندایە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە ئاسانی چارەسەر دەکرێت ئەگەر هۆشیار بێت و خێرا
پەیوەندی بکات بە نەخۆشخانەوە، بەڵام ئەگەر درەنگ بکەوێت ئەوا دوور نیە توشبووەکە
گورچیلەکانی لەدەست بدات، بۆیە تکایە هەرکەس سکچوونی بوو بەپەلە سەردانی نزیکترین
بنکەی تەندروستی بکات."